یا حکیم
پڕۆژەیەکی قازانج نەویستە بۆ خزمەتی حەقیقیی نەخۆش و پزیشکان.
پڕۆژەیەکی قازانج نەویستە بۆ خزمەتی حەقیقیی نەخۆش و پزیشکان.
سەردەمانی پێشوو گونجاوانە بە دکتۆریان وتووە "حەکیم" چونکە دکتۆر زیاتر لە حیکمەت و یاساکانی خوا تێگەیشتووە. بە واتایەکی دیکە ناوی جوانی "الحیکم" لەو کەسانەدا زیاتر درەوشاوەتەوە کە دکتۆرن.
هەروەک تیشکی خۆر لە ئاوێنە و ڕووە بریسکاوەکاندا دەدرەوشێتەوە و وێنەیەکی وەهمی دروست دەبێت، بە هەمان شێوە تیشکی سیفەت و ناوە جوانەکانی جەنابی حەق بە ڕێژەی جیاواز لەسەر مەخلوقات و بەتایبەت لەسەر ئینسان دەدرەوشێتەوە و دەردەکەوێت. واتە کاتێک نەخۆش هانا دەباتە بەر دکتۆر و دەڵێت "یا حکیم"، لە حەقیقەتدا هانای بۆ ناوی موبارەکی "الحکیم" بردووە کە وێنە وەهمییەکەی لەم دکتۆرەدا دەبینێت. دەنا حیکمەت و شیفا تەنها لە خالقی شافی و حەکیمەوەیە. زیات ررررر
لیستی پزیشکەکان و بەشە پزیشکییەکان بە پێی شارەکان پۆلێن کراون و ان شاءاللە مانگانە نوێ دەکرێتەوە.
دیراسە و خوێندنەوە و موتاڵای هەندێ بەشی ریسالەی نوور دانراوی بەدیعوززەمان سەعید نورسی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە حیکمەت و جوانییە شاراوەکانی ناو نەخۆشی و ناخۆشی و شەڕ و خراپەکانەوە هەیە. هەروەها دەستنیشانکردنی کەلێنی مەعریفی پزیشکان و یارمەتیدانیان بۆ تێگەیشتن لە حەقیقەتی زانستی پزیشکی و ئەرکی ڕاستەقینەی پزیشکان.
ریسالەی خەستەلەر لە حوکمی ڕەچەتە و عیادەتول مەریز و تەسەللییەکی ڕاستەقینەدایە بۆ نەخۆش و موسیبەتزەدەکان.
ریسالەی قەدەر بابەتێکی وورد و زانستییە. دەریدەخات کە عیلمی خوا ئیحاتەی هەموو شتێک دەکات و هیچ شتێک لە زانست و زانیاری ئەو بەدەر نییە. ئەم بابەتە تەبایی قەدەر لەگەڵ ئیختیار و ویستی مرۆڤدا ڕوون دەکاتەوە.
لەم ریسالەیەدا حیکمەتی هەبوونی شەڕ و خراپەکان و زاڵبوونیان بەسەر خێر و چاکەکاران ڕوون دەکرێتەوە.
زیاتر لە ١٣٠ ریسالەی گرانقەدر و نایاب کە ریسالە ناوبراوەکانی سەرەوەش لەخۆدەگرن.
ان شاءاللە ڕێنمایی و زانیاری تەندروستیی مەوسوق و مورەتەب و بەسوود بە دوو سێ ئاستی تێگەیشتنی جیاواز دەنوسرێت و هەفتانە بابەتی نوێ ئیزافە دەکرێت.
بۆ بینینی ناوەڕۆکە پزیشکییەکان و بەشداربوون لە پۆدکاست و وێبکاست و چالاکییە زانستییەکان ئەم فۆڕمە پڕبەکەرەوە.
الحمدللە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥دا چوار بابەتی نوێ بۆ بەشی هۆشیاری تەندروستی ئیزافەکرا.
یا حکیم پڕۆژەیەکی قازانج نەویستە بۆ خزمەتی حەقیقیی نەخۆش و پزیشکان.
2026